سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین ئاشکرایدەکات کە لەخۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی قەزای ڕانیە لەڕێگەی بۆمبی غازیەوە ھێرش کراوەتە سەر ھێزە ئەمنیەکان و دەنگۆی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانیش لەناو خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە.
حەمید عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین، ڕایگەیاند: لەخۆپیشاندانەکەی ئەمرۆی رانیە بە بۆمبی غاز ھێرش کراوەتە سەر ھێزەکانی پۆلیس، بەڵام زانیاری وورد لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکراوەتەوە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
ئەوەشی وت"دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دۆسیەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت و دادگا بڕیاری لەبارەوە دەدات".
لەبارەی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەچەکەوە لەنێو خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی قەزاکە، سەرپەرشتیاری ئیداری ڕاپەڕین ڕەتیکردەوە، ھیچ ھێزێکی پەکەکە لەناو خۆپیشاندەران بووبێت و ئەوەی ڕاگەیاند: تەنھا ھێزەکانی پۆلیس ئەرکی پاراستنی بارەگا حزبی و حکومیەکانیان لەئەستۆ بووەو ئەمنیەتی ناوچەکەشیان پاراستوە.
