نوێترین

recent

10/10/2015

حاجیاوا : هەردوو پەیامنێرەكەی وڵات نێت بریندار بوون

دوابەدووای ڕوداوەكانی قەڵادزێ و كەلار و سلێمانی ئەمشەو لە ناحیەی حاجیاواش خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەی پارتی دەستی پێكردوو لە ئەنجامیشدا توندووتیژی لێكەوتەوەو  خۆپیشاندەران بەبەرد و پاسەوانانی بارەگاكە بە چەك بوو بە پێكدا هەڵپژان .

هەریەك لە پەیامنیرانمان (عەلی و باوەڕ) كە لەسەرەتادا هاوكارمان (عەلی) بە بەرد برینداركراو دواتر مۆبایل و كامێراكەی شكێندرا    هاوكارمان (باوەڕ) بۆ هاواكاری ناوبراو  سەردانی شوێنی ڕوداوەكەی كرد بەڵام بەداخەوە ئەویش بە هۆی بەردبارانی هەردوو لا و تەقەی پاسەوانەكانی بارەگاكە  برینداربوو 
 لەپاش ئەوەی بۆماوەیەك خۆپیشاندانەكە هێمن بوویەوە  جارێكی تر بەهۆی تەقەی پاسەوانەكانی بارەگاكەوە  ئاڵۆزی دروست بۆوە و  بۆ جاری دووەم هاوكارمان (عەلی ) هێرشی دەكرێتە سەر و لە لایەن دوو پاسەوانی بارەگاكەی پارتیەوە بەچەك لێی دەرێت و  هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت .
لەئێستاشدا هەردوو هاوكارمان لەرێگادان بەرەو نەخۆشخانە .

دەربارەی خۆپیشاندانەكەش هاوكارانمان ئەوەیان ئاشكراكرد كە هێزێكی زۆری پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو كادیرانی بارەگاكەی پارتیان  لە ناو بارەگاكە دەرهێناوەو پاشانیش بەرەو لقی 11 پارتی لە ڕانیە بەرێیان كردوون 
هەروەها  ئەوەشیان بە وڵات گەیاند كە لە ئێستادا بارەگاكەی پارتی لە ژێركۆنتڕۆلی هێزەكانی ئاسایشدایە و خۆپیشاندانەكە بڵاوەی پێكراوە 

ئەمەو لە ئەنجامی ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئەم ئێوارەی ناحیەی حاجیاوا پەێی زانیاریەكان 2 كەس بە فیشەك برینداربوون و نزیكەی 50 كەسی تریش بە بەرد برینداربوون كە لە  خۆپیشاندەران و كادیرانی پارتی و هێزەئەمنیەكانیشی تێدایە

تایبەت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085