نوێترین

recent

10/10/2015

كەلار : پاسەوانانی بارەگای حیزبی شوعی تەقە دەكەن

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی قەزای کەلار بەردەوامی ھەیەو کەمێک بەر لەئێستاش خۆپیشاندەران ھێرشیانکردە سەر بارەگای سێ حزبی ترو لەلایەن پاسەوانانی یەکێک لەو حزبانەوە تەقەیان لێکرا.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەنتەری ھەماھەنگی فریاکەوتنی کەلارەوە دەستكەوتوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ / ١٠، خۆپیشاندەرانی کەلار چوونە سەر ھەریەک لەبارەگاکانی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و داوایان لێکردن بۆئەوی ھێرشیان نەکەنە سەر، ئاڵاکانیان دابگرن، بەرپرسانی بارەگای ئەو دوو حزبەش بەداواکارییەکەیان ڕازی بوون و بەبێ ھیچ گرفتێک ئاڵاکانیان ھێناوەتە خوارەوە.
ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دواتر خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بارەگای حزبی شیوعی کوردستان و لەبەرامبەریشدا پاسەوانانی بارەگاکە تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ خۆپیشاندەرێک بریندار نەبووە.
ھەر لەبارەی کەلارەوە زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە لەئێستادا خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای ڕێکخراوێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەتەوەو لەھەوڵی ھێرشکردندان بۆسەر بارەگاکەو بەو ھۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085