نوێترین

recent

10/10/2015

بەرپرسێك : مالیكی لەپشتی هێرشەكانەوەیە بۆسەر بارەگاكانی پارتی

بەرپرسێكی گەورەی حزبی لە گەرمیان دەڵێت، بەڵگەی ڕوونم لایە كە ئەم ئاژاوەیە و، ئەو دەستدرێژییەی دەكرێتە سەر بارەگاكانی پارتی دەستی بەرپرسانی عێراقی تێدایە و، بە تایبەت (نووری مالیکی). 


بەرپرسێكی گەورەی حزبی لە گەرمیان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەڵگەی ڕوونم لایە كە ئەم ڕووداو و دەستدرێژیانەی دەكرێتە سەر بارەگاكانی پارتی، دەستی بەرپرسانی عێراقی تێدایە، بە تایبەت (نووری مالیکی). ئەها چەند مانگ لەمەوبەر چەند بەرپرسێكی گەورەی ئیداری و حزبی سلێمانی لەگەڵ (نووری مالیكی) لە بەغدادا كۆ بوونەوە و، لە كۆبوونەوەكاندا داواكراوە ناوچەی سلێمانی جیا بكرێتەوە و، بشەڵه‌ژێنرێت و، بكرێت بە هەرێمێكی سەربەخۆ و، سیستەمی دووئیدارەیی بێتەوە گۆڕێ. هەر حەفتەیەكیش دوای ئەم كۆبوونەوەیە چەند بەرپرسێكی باڵا وەكو هەنگاوی سەرەتایی باسی ئیدارە و هەرێمی سەربەخۆیی سلێمانییان دەكرد لە میدیاكانەوە، ئەم دۆخەی ئێستایش و سووتاندنی بارەگاكانی پارتی قوناغێكی تری بەرنامەی كۆبوونەوەكانە."

ئەم بەرپرسە گوتیشی: "ئەمڕۆ چەند بەرپرسێكی عێراقی پەیوەندییان پێوە كردوومە و لە خۆشیی ئەم گرژیانەی هەرێمی كوردستاندا شاگەشکە بوونە!"

Picsart-24-02-23-21-31-09-085