
ئەو پێشمەرگەی ماڵەکەی بەسەردا ڕووخێنرا ئاماژە بەوە دەکات: بارزانی هەمیشە خۆی بەپێشمەرگە زانیووە بۆیە ڕووخانی ماڵەکەی دەربڕینی ڕووخاندنی ماڵی بارزانییە و دەڵێت: “بەرپرسانی هەڵەبجە چیان لەمن دەوێت؟”.
“شۆڕش جەمال” ئەو پێشمەرگەیی لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە سەرۆکی پارێزگا لە بزوتنەوەی گۆرانەوە و سەرۆکی شارەوانی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، فەرمانی ڕووخاندنی بۆ دەرکردووە، پێی وایە کە مەرامێکی سیاسی لەپشت ڕووخانی خانوەکەوەیەتی، ئەو لە گرتەیەکی ڤیدیۆی کە دەست ئاژانسی وڵات كەوتوە، دەڵێت: “ئەم بەیانیییە چومەتەوە بەرەکانی جەنگ و ژن و ماڵ و منداڵەکەشم لەگەڵ خۆم بردوو، چونکە لەم شارە جێگامان نابێتەوە، بۆیە هەمیشە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەلێت من پێشمەرگەم ئێستا سەرۆک، ئەمە ماڵی تۆیە ڕووخاندیان، لەسەر ڕووخانی ماڵەکەت وەرەدەنگ”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ئەمە پەیامێک بووە بۆ پێشمەرگە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەڵەبجەوە.
پێشووتر ئەو پێشمەرگە راگەیاندبوو: هۆکارێکی سیاسی لەپشت ڕووخانی ماڵەکەیەوە هەیە چونکە وەک خۆی دەڵێت: “لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستانە”.
پێشووتر ئەو پێشمەرگە راگەیاندبوو: هۆکارێکی سیاسی لەپشت ڕووخانی ماڵەکەیەوە هەیە چونکە وەک خۆی دەڵێت: “لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستانە”.
