نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕاستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م ئابڵوقه سیاسییه خۆی ده‌ربهێنی كه خۆی بۆخۆی به‌بێ هیچ هۆكارێكی پێویست دروستی كردووه. به‌جۆرێك خۆی له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غدا دوور خستۆته‌وه.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كردووه به هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له یه‌كێتیی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڤاڵان كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕاستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م ئابڵوقه سیاسییه خۆی ده‌ربهێنی كه خۆی بۆخۆی به‌بێ هیچ هۆكارێكی پێویست دروستی كردووه. به‌جۆرێك خۆی له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غدا دوور خستۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ به‌یتی شیعی، كه ساڵه‌های ساڵه سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جهودێكی زۆریان سه‌رف كردووه و په‌یوه‌ندی به‌هێز و پته‌ویان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان دروستكردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه، "هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنه‌وه تا نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال-یش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌داخه‌وه دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال، یه‌كێتی نیشتمانی به‌غدای به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كردووه. له‌كاتێكدا له‌كوردستانیش هێشتا هیچ دواڕوژێكی روون و چاره‌نوسسازمان بۆ گه‌له‌كه‌مان دابین نه‌كردوه.. ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر قسه و لێداون و موزایه‌داتن ته‌نانه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ش زۆرجار زیانی گه‌وره‌یان به هه‌رێمی كوردستانی عیراق گه‌یاندووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و به‌غداشیان ئاڵۆزتر كردووه".
ده‌شڵێت: "داوا ده‌كه‌م ئه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ستن له‌خه‌و. جڵه‌وی سیاسه‌ت بگرنه‌وه ده‌ست خۆتان و موباده‌ره بگرنه‌وه ده‌ست. ئه‌وه ده‌بینن وه‌زعی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك قه‌یراناوی بووه كه‌س ئاگای له‌كه‌س نه‌ماوه و ئێوه چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟".
ده‌شڵێت: "داوا ده‌كه‌م ئه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ستن له‌خه‌و. جڵه‌وی سیاسه‌ت بگرنه‌وه ده‌ست خۆتان و موباده‌ره بگرنه‌وه ده‌ست. ئه‌وه ده‌بینن وه‌زعی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك قه‌یراناوی بووه كه‌س ئاگای له‌كه‌س نه‌ماوه و ئێوه چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟".
ده‌قی نامه‌كه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
هه‌ڤاڵان كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕاستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م ئابڵوقه سیاسییه خۆی ده‌ربهێنی كه خۆی بۆخۆی به‌بێ هیچ هۆكارێكی پێویست دروستی كردووه. به‌جۆرێك خۆی له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غدا دوور خستۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ به‌یتی شیعی، كه ساڵه‌های ساڵه سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جهودێكی زۆریان سه‌رف كردووه و په‌یوه‌ندی به‌هێز و پته‌ویان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان دروستكردووه.
بۆچی
به‌غدامان فه‌رامۆش كردووه؟
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنه‌وه تا نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال-یش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌داخه‌وه دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال، یه‌كێتی نیشتمانی به‌غدای به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كردووه. له‌كاتێكدا له‌كوردستانیش هێشتا هیچ دواڕوژێكی روون و چاره‌نوسسازمان بۆ گه‌له‌كه‌مان دابین نه‌كردوه.. ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر قسه و لێداون و موزایه‌داتن ته‌نانه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ش زۆرجار زیانی گه‌وره‌یان به هه‌رێمی كوردستانی عیراق گه‌یاندووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و به‌غداشیان ئاڵۆزتر كردووه.
به‌نده به‌ئاشكرا داوا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه و سونه به‌هێز و پته‌و بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌پێدان و یارمه‌تیدانی سه‌ر له‌نوێ دروستكردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا. هه‌روه‌ك ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و هه‌موو قه‌یران و ناخۆشیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ڕوبه‌رووی بۆینه‌ته‌وه.
تا ئێستا هه‌رێمێكی فیدراڵین
ئاشكرایه تا ئێستا ئێمه هه‌رێمێكی فیدراڵین له‌چوارچێوه‌ی عیراقی فیدرالدا. خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی داوه! ئه‌مه‌یان پرسیارێكی تره؟ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم تا ئێستا هه‌رێم هه‌نگاوی ئاوه‌های نه‌ناوه‌و به‌كرده‌وه‌ش ته‌قه‌لایه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی له‌ئارادا نییه؟ كه‌واته خێره یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌ندی لایه‌نی تر ته‌ركی به‌غدامان كردووه و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌غدا بڤه بێ و نابێ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێ؟ ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ لێپرسراوه گه‌وره‌كان و وه‌زیره‌كانمان تا ئێستا له‌به‌غدا ماون و كارده‌كه‌ن و واز له ئیمتیازاته مادییه‌كان ناهێنین؟
سیاسه‌تێكی هه‌ڵه بووه‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بووه
پێموایه ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی لێكردووه، سیاسه‌تێكی هه‌ڵه بووه‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بووه‌و قه‌تیش ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتو نابێ، ئه‌گه‌ر ڕۆژیك له‌ڕۆژان گریمان كورد، ئیعلانی جیابوونه‌وه‌ی خۆشی بكات! هه‌ر ده‌بێ په‌یوه‌نیدمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕێك و پێك و به‌هێز و ئاسایی بێ و هه‌میشه ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌حیوار و گفتوگۆدا بین؟
تێناگه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چی سڵده‌كات؟ بۆ ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی سارد و سڕی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێ؟ به واتایه‌كی تر كه‌ی كه‌سانێك ویستیان بڕۆینه به‌غدا و كه‌ی نه‌شیانویست چۆن بۆ به‌غدا ده‌رچوونه بۆ یه‌كێتی له ئیجماعی كوردی؟ داوا ده‌كه‌م ئه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ستن له‌خه‌و. جڵه‌وی سیاسه‌ت بگرنه‌وه ده‌ست خۆتان و موباده‌ره بگرنه‌وه ده‌ست. ئه‌وه ده‌بینن وه‌زعی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك قه‌یراناوی بووه كه‌س ئاگای له‌كه‌س نه‌ماوه و ئێوه چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟
بۆیه پێویسته موراجه‌عه‌یه‌كی وردی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌وه، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌م له‌گه‌ڵ ئیقلیم و هه‌میش له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆمان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشمان..
