نوێترین

recent

03/10/2015

بەوێنە: قوتابخانەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش

نوسینگەی رۆژنامەوانی ویلایەتی دیمەشقی رێكخراوی داعش لەتویتەر وێنەی چەند قوتابخانانەیەكی ناوچەی بەردی ڕەشی لەباشوری دیمەشق بڵاوكردەوە كە لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە. 
لەو وێنانەدا دیواری قوتابخانەكان‌و رارەوەكان ئاڵای داعشی تێدا هەڵكراوە‌و زۆرێكیش لەچالاكوانانی مەدەنی‌و مافەكانی مرۆڤ لەو بڕوایەدان كە ئەمە پڕۆژەیەكی نوێی رێكخراوی داعشە بۆ ئەوەی نەوەی داهاتو بۆ ئەو رێكخراوە پەروەردەبكەن. 
ئەوەی مایەی پێكەنینە لەسەر تابلۆی یەكێك لەپۆلەكان لەرونكردنەوەی وشەی (نوسی) نوسراوە (فەرمانێكی رانەبردووە) كە ئەمەش بەهەڵەیەكی گەورە دادەنرێ‌ ئەمە لەكاتێكدا ئەندامانی ئەو رێكخراوە لەبواری زمانەوانیدا خۆیان لەهەمو كەس بەزاناتر دەزانن. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085