ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ڕۆژی (15/12/2015) ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا واژۆیكردبوو، كۆتایپێدێت.ڕۆژی (15/6/2015) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا ئه‌نجامدا، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه كۆمپانیاكه مانگانه (850) ملیۆن دینار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا جێگه‌ی نیگه‌رانییه زیاتر له‌سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها توانیویه‌تی موچه‌ی یه‌ك مانگ دابه‌شیبكات.
له‌و باره‌یه‌وه (ساڵح فه‌قێ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند:"پرسی داهاتی نه‌وت‌و دابه‌شكردنی موچه وای لێهاتووه كه به‌ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئاگایان لێیه‌تی، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماده‌نییه ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كه بۆ ئێمه ئاشكرابكات".
به‌گوێره‌ی وته‌ی ساڵح فه‌قێ، ڕۆژی (15/12/2015) ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا واژۆیكردبوو، كۆتایپێدێت، به‌وه‌ش پێده‌چێت كێشه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بۆ هه‌رێم دروست ببێت، چونكه له‌ئێستادا ئه‌و كۆمپانیایه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم، به‌زیاتر له (50) دۆلار ده‌فرۆشن، وابڵاویشكراوه‌ته تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆیه پێناچێت هه‌رێم به‌هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی ئێستا، بتوانێت نه‌وت بفرۆشێت.
وتیشی:"بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به (850) ملیار دیناره، به‌ڵام داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم زۆر له‌و (850) ملیاره زیاتره كه ته‌نانه‌ت به‌شی پڕۆژه‌كانیش ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌ت گه‌نده‌ڵی تیادا ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌رێم مانگانه زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش پشت به‌لێدوانی وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌به‌ستێت، كه وتبووی مانگانه هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕۆژانه نزیكه‌ی (170) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش (150) هه‌زار به‌رمیل له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌فرۆشرێت، هاوكات داهاتی مانگانه‌ی گومرگه‌كانی هه‌رێمیش سه‌رچاوه‌ی داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێمن.
ساڵح فه‌قێ چوار لایه‌نه‌كه‌ی به‌شدار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی به‌كه‌مته‌رخه‌م زانی، له‌وه‌ی ئه‌وان نوێنه‌ریان له‌ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت‌و غاز‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، به‌ڵام فشار ناخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت، ده‌شڵێت:"به‌هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه زیاتر له (15) وه‌زیریان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدایه، كه‌چی گوشار ناخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت".
