نوسه‌ر و رۆشنبیر سه‌رۆ قادر له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باس له دایكی خۆی (مریه‌م خان) ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ڕایكردووه.
سه‌رۆ قادر له باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی دایك و باوكیه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كاتی خۆی باپیری ئاماده نه‌بووه دایكی بدات به باوكی، هه‌ر بۆیه شه‌وێك باوكی و هاوڕێیه‌كی به‌ناوی وه‌لی موسته‌فا ده‌چنه لای ماڵیان و دایكی ده‌به‌ن و هه‌ڵی ده‌گرن.
له باره‌ی چۆنیه‌تی بردنی دایكیشه‌وه سه‌رۆ قادر باسی له‌وه كردووه كه باوكی و ئه‌و هاورێیه‌ی به ئه‌سپێك دایكان بردووه‌و له گوندی گردی تلێوه له ده‌شتی بتوێن ده‌یبه‌نه گوندی گرجان له ڕانیه‌و له‌وێ ژیانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
