ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌زاره‌كی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچووانی به‌شه پزیشكییه‌كان ده‌ربڕیووه، ته‌نها پێویستی به نوسراوێكی فه‌رمی هه‌یه، ده‌شڵێت، به دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه كێشه‌یه‌كی زۆر دروست ده‌بێت.
شوكریه شێخانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرايكرد: "دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستیمان كرد راسته‌وخۆ داوامانكرد كه له پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیاندا ده‌رچووانی به‌شه پزیشكییه‌كان دابمه‌زرێنن".
وتیشی: "د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، پێی وتین كه ناوه‌كانمان به لیستێك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردووه‌و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێداوین كه بۆ ئه‌مساڵ دایان بمه‌زرێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: " ئه‌مڕۆ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بوو هه‌ر بۆیه په‌یوندیم به وه‌زیری ته‌ندروستی –یه‌وه كرد بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی دامه‌زراندنه‌كه، چونكه ساڵانه كاتی 1/10 دامه‌زراندن ده‌ست پێ ده‌كات".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا روونیشیكرده‌وه: "ئه‌نجومه‌ونی وه‌زیران به زاره‌كی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچووانی به‌شه پزشیكییه‌كان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام به نوسراوی فه‌رمی ئه‌و كاره نه‌كراوه".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر په‌له له دامه‌زراندنی ده‌رچووانی به‌شه پزیشكییه‌كان نه‌كرێت ئه‌وا كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ هاوڵاتیان و هه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دروست ده‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمدا چه‌ند پسپۆڕییه‌ك هه‌ن زۆر كه‌من، بۆیه له‌كاتی ناردنی ناوی دامه‌زراوه‌كاندا بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوی هه‌ندێك له‌و دكتۆره عه‌ره‌بانه‌ش نێردراوه كه خاوه‌ن پسپۆڕیی تایبه‌تن".
