ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی كردەوە كە، گەورە تیرۆریست (فەلاح كوردی) كوژراوە، ئەم تیرۆریستە پلاندانەری هەر سێ تەقینەوەكانی شاری هەولێر لە رێكەوتەكانی (24/8/2014 و 19/11/2014 و 17/4/2015) بووە.
ئەمرۆ كاتژمێر (12:28) خولەكی نیوەرۆ رێكەوتی (1/10/2015) گەورە تیرۆریست (ئاراس سەعید فەرەج مەجید بەرزنجی) ناسراو بە هەردوو نازناوی ( سەعد و فەلاح كوردی) لە كردەوەیەكی تایبەتی هەواڵگری بە هاوكاری هێزی هاوپەیمانان لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە نزیك حەویجە كرایە ئامانج.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی دەكاتەوە كە ئەم تیرۆریستە لە هێرشەكەدا كوژرا.
ئەم گەورە تیرۆریستە بەرپرسی راگەیاندنی ویلایەتی كەركوكی تیرۆریستان بوو، هەروەها ناوبراو پلاندانەری هەر سێ تەقینەوەكانی شاری هەولێر لە رێكەوتەكانی (24/8/2014 و 19/11/2014 و 17/4/2015) بووە، وێرای ئەوەش سەرپەرشتی چەندین كرداری تیرۆریستی لە ناو شاری كەركوك كردووە.
