عبداللطیف سەلەفی ئەو دێڕە هۆنراوەیەی مامۆستا قانع بەکفر ئەزانێ کە ئەڵئ
( فەرقی نی یە نێرو مێ هەرچی دانیشتوە لە دێ ) لە دیدی عبداللطیف سەلەفی یەوە کفرە و چۆن ئەبئ ژن لەگەڵ پیاو یەکسان بکرێت و بەیەک چاو سەیر بکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت بێکەسی شاعیر ئەفەرمووئ ( نێر و مێ هەردووک بە جوتە بۆ وەطەن هەوڵێ نەدەن دورە دەرچونی لەزیلەت مەل بە باڵێ نافڕێ) لەڕۆژئاوا و باکوری نیشتیمانم شێرە ژنەکانی پ ک ک و یەپەژە شان بەشانی براکانیان چەکیان لە شان کردوە و لە شەڕ و بەرگری یەکی بئ وێنەدان زۆر جار ئەوەی ئەوان ئەیکەن بە برا گەڕیلاو شەڕڤانەکان نەکراوە یان وەک ئەوان لە هەلمەت و هێرش و خەبات دوانەکەوتون هەموو ڕۆژ ئاوا و ئەمریکاو تەواوی جیهان سەرسامن بە ئازایەتی ژنان و کچانی کورد ئەوە هێزەکەی ژنانی سەربە هیزەکانی 70 یە لە باشوری کەرکوکی قودسی کوردستان سەنگەریان لە دوژمنی داعش گرتوە و شێرە ژنیکیشیان بە ناوی ڕەنگین شەهید بو لەمێژووی کۆن و نوئ و لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی گەلی کورد چەندین ژنە قارەمان هەڵکەوتوە ئەوە ئەختەری ژنی ڕەشۆڵ ی هونەرمەند بو لە ڕاپەڕینەکەی ڕۆژی ڕەشی 6 ئەیلول 1930 لە بەرسەرای سلێمانی شان بەشانی براکانی هەڵمەت ئەبات ڕوەو مەتەرێزی سوپای ئنگلیز و سنگی ئەخاتە بەر ڕێژنەی شەستیر و شەهید ئەبئ پیرەمیردی فەیلەسوف ئەفەرمووێ ( تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گولە سنگی کچان بئ لەهەڵمەتا) ئەوە لەیلا قاسمی شیرەژن و کچی گەرمەسێر و خانەقینەکەم بو بەڕووی سورو سەری بەرزەوە چوە بەر پەتی قەنارە و تا ملی کرا بە پەتا هوتافی ئەکێشا بە سەر ئازادی کورد و کوردستان دا ئەوە حەپسەخانی نەقیب بو شان بەشانی پیاوانی سلێمانی خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەکرد و دەستێکی باڵای هەبو لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی حوکمی مەلەکی مەلیک مەحمود و ڕۆشنبیر کردنی ژنان و کچان و کردنەوەی یەکەم قوتابخانەی ژنان و یەکەم ڕۆژ خۆی پێش ژنان و کچانی شار ئەکەوێت ڕوەو قوتابخانە لە پێناو شکاندنی کۆت و بەندی دەست و پێی ژنان و نەهێشتنی نەریتەکۆنەکان ئەوە عادیلە خانمی خێزانی وەسمان پاشای جاف بو داوی کۆچی دوایی وەسمان پاشای هاوسەری دەست ئەگرێت بەسەر عەرشی ئەمارەتەکەی داو نایەڵئ ئەمارەت هەرەس بێنێ و کاروبارەکان ئەبا بەڕێوە و تا ئەوڕادەیەی ئنگلیزەکان زۆر سەرسام ئەبن بە سیاسەتەکانی و زیرەکی و لێهاتویی ئەم ژنە تێکۆشەرە ئەوە قەدەم خێر ئەوە خانزادی میری سۆران ئەوە مەستورە خانمی ئەردەڵان ئەوە لەیلا زانا ئەوە و ئەوە و ئەوە ....... هتد لە نێو مێژووی کورد ڕابردو لە ئێستادا زۆرن شێرە ژنان و کچانی قارەمان کە ئەگەر لە پێش پیاونەوە نەبوبن بێگومان هیچیان لە پیاوان کەمتر نەبوە لە شۆڕشی نوێش دا بەڕابەرایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان چەندین ژن و کچی قارەمان شان بەشانی برا پێشمەرگەکان چەکی بەرگری و شەرەف و خەباتیان کردە شان ، ناوەکانی ئەو ژنانە زۆرن لەبەر زۆری ناوەکان لیرە دەرفەتی نوسینی ناوەکان نی یە جێی ئەهێڵین بۆ مێژوو نالی شاعیر ئەفەرمووێ ( کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردی یە خۆ کردی یە هەرکەسئ نادان نەبئ خۆی طالبی مەعنا ئەکا ) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاوەی ئیزاعە 30/9/2015 سلێمانی

