چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان له‌گه‌ڵ ڕۆژنیوز له باشوری کوردستان کاردانه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه، جگه له باسی میدیاکانی باشور سیاسیه‌کانیش له‌باره‌یه‌وه هاتنه قسه. جه‌میل بایک ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ڕه‌ڕای ده‌ستخۆشی بۆ قسه‌کانی بایک ده‌ڵێت:" په‌که‌که مافی خۆیه‌تی چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانه‌کانی باشوری کوردستان هه‌بێت.
" جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانی ئابووری ، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌باشوور چه‌ندین پێشنیاز نوێ ده‌خاته به‌رده‌م پارته‌کانی باشوور و جه‌خت ده‌کاته‌وه که ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کانیان به‌لاوه بنێنن و به‌رژوه‌ندی گه‌ل و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌بنه‌ما بگرن.
جه‌میل بایک ده‌ڵێت:" هه‌ر حیزبێک ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌کات و به‌ژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی به‌بنه‌ما بگرێت، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری به‌بنه‌ما وه‌ربگرێت، ناکۆکی حیزبه‌که‌ی بکاته مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری و سه‌ربازی ، ئه‌وا زیانێکی گه‌وره به گه‌لی کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوور ده‌گه‌یه‌نێت.
" له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهاد سه‌نگاوی، په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ڕۆژنیوزی راگه‌یاند:" هه‌ر قسه و پێشنیارێکی جه‌میل بایک جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه و ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ قه‌یرانه‌کانی باشوری کوردستان هه‌بێت.
" سه‌نگاوی، وتی:" که‌جه‌که و په‌که‌که هێزی خه‌باتگێڕی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانن چۆن له‌خه‌باتی چه‌کداری هاوکار و به‌شدارن، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش له خه‌باتی سیاسی به‌شدار بن و پیشنیاریان بۆ کێشه‌کان هه‌بێت.
" ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کێتی نمونه به بوونی گه‌ریلا له‌شه‌ڕی داعش ده‌هێنێته‌وه و ده‌ستنیشانیده‌کات، گه‌ریلا له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش پارێزگاری له‌باشور ده‌کات و ده‌بێت به‌شداریش بێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی.

