
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی سیناریۆكانی دۆخی سیاسی هەرێم كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەدەچێت، كە جڤاتەكە ئەو سیناریۆیانە تاوتوێدەكات بۆ دۆخی سیاسی هەرێم هاتووەتە پێشەوە.
لەو بارەوە هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشارپرێسی وت: گۆڕان لەبەردەم كۆمەڵێك سیناریۆو گریمانەدایە، كە هەموویان یەك لەیەكتری باشترن، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكی سیناریۆكان ئاشكرابكات.
هۆشیار عەبدوڵڵا هیوادەخوازێت، لەكۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا باشترین بژرادە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دیاریبكەن.