نوێترین

recent

12/10/2015

باندێکی قاچاخچی کۆچبەران ئاشکرا دەبێ و بەرپرسی پارتیشی تێدایە

ئەو تۆڕەی مرۆڤ لە باشور و رۆژئاوای کوردستانەوە دەبەن و لە تورکیاوە دەیانگەیەننە ئەوروپا، هەرچەندە وەک قاچاخچی دیارن بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێک لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاکەپە و میتی تورکەوە دروستکراون.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی فرات، لەم مانگانەی دواییەدا کۆچبەری لە باشور و ڕۆژئاواوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و هەڵهاتنی هاوڵاتیان رووی لە زیادبوون کردووە. بەڵام پرسیاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەو شەپۆلە کۆچبەریە هەروا لەناکاو هاتە ئاراوە؟ یاخود ڕێکخراوەیەکی فراوانی لە پشتیەوە هەیە؟.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی بە دەستخراوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ئاکەپە لەو تۆڕی قاچاخچێتی کوردانەن کە قاچاخچیتی بەمرۆڤەوە دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرات، لە نێو ئەو تۆڕەدا کەسانێکی کە ئێستا لە باشوری کوردستانن وەک دادوەر، بەرپرسی پێشمەرگە، کارمەندی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بەرێوەبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەن.

ئەو شەبەکەیە تەنیا ئەو کەسانە ڕەوانە ناکەن کە لە کامپەکان دان بەڵکو دەستیان لە کۆچبەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیش دا هەیە.

ئەندامانی ئەو شەبەکەیە لە ڕۆژئاوا لەڕێی نوسینگە و کەسایەتیەکانی نێو (ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا) ناسراو بە ئەنەکەسە و پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا ناسراو بە PDK-S  خەڵک رێک دەخەن و کۆچبەریان دەکەن. دەبنە کەفیل بۆ ئەو کەسانەی دەچنە باشور و لە سنوری رۆژئاوا تا دەیانگەیەننە وڵاتانی باڵکان و ئەو کۆچبەریە ڕێکخستن دەکەن.

سەرچاوەکەی ئاژانسی فرات دوای لێکۆڵێنەوەکانی زانیاری سەرنج راکێشی دەست کەوتووە لەسەر پەیوەندی ئاکەپە، میت و پارتی ئەو کەسانەی دەیانەوێ کۆچ بکەن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لەلایەن شەبەکەی سەر بە پارتی ڕادەستی شەبەکەی سەر بە میت و ئاکەپە دەکرێن لەوێشەوە دەیانبەنە شارەکانی ئەنتالیا، ئزمیر، موغلا، ئایدن و لەوێوە بۆ بردنی هەر کەسێک بۆ یەکێک لە وڵاتانی بەڵکان وەک هەنگاریان یان بولغاریا سێ تا چوار هەزار دۆلار وەردەگرن. ئاژانسی فرات ناوی چەند کەسێکی دەستکەوتووە کە لە نێو شەبەکەیەدا کار دەکەن:

(ک.ه ئ) ئەو کەسە بەرێوەبەری پارتی ئەلوەحدەیە لە رۆژئاوا کە لە ناو ئەنەکەسەدان و ئێستا لە ئەڵمانیایە، لەرێی نوسینگەی ئەنەکەسە لەهەولێر کەسەکان لە هەولێر وەردەگرێت.

(ش.ش) لە دهۆک ئاسایشی پارتی بووە ئیستا خانەنیشین کراوە و لەرێی (ش.ب) بەرپرسیاری دەروازەی سێماڵکای نێوان ڕۆژئاوا و باشور داوای خەڵک دەکات بۆ کۆچبەری پێکردنیان لە ڕۆژئاواوە.

(ش.ب) بەرپرسیاری دەروازەی سێماڵکا لەکۆچبەری دا رۆڵێکی سەرەکی هەیە.

(ئا.ب) لە ئاسایشی دهۆک بەرپرسیاری پەنابەرانە، ئەو کەسە داوای خەڵک دەکات لە ڕۆژئاواوە بێنە باشور بۆ ئەوەی لەوێوە ڕەوانەی ئەوروپایان بکەن.

(د.ه.ه) ئەندامێکی PDK-S  یە لەگەڵ نوسینگەی PDK-S و ئەنەکەسە ENKS ی هەولێر کار دەکات، خەڵک بە رێی ئەوانەوە لە رۆژئاواوە دەهێنرێن.

(گ.ە.ێ) ئەو کەسە خەڵکی زاخۆیە، پێشتر پێشمەرگە بووە بەڵام ئێستا وازی هێناوە، ئەو کەسەکان لە ڕۆژواوە دەگەیەنێتە هەولێر تا لەوێوە ڕەوانەی دەرەوەیان بکات.

(ف.ه.ن) خەڵکی گوندی دێربونی باشورە، نزیک لە دهۆکە، ئەو کەسە پێشمەرگەی کۆن بووە و خەڵک بە قاچاخ دەباتە باکوری کوردستان.

(س.ب) لە هەولێرە بەرپرسێکی پێشمەرگەیە، کەرێی (ش.ب) خەڵک لە رۆژاوا دینێتە باشوور و لەوێوە دەربازی ئەوروپایان دەکەن.

(ئ.ی.ر) خەڵکیی گوندەی کەلێی رۆژئاوایە، ئەو گوندە لەسەر سنوری باشورە. ئەندامێکی  مەکتەب سیاسی  PDK-Sیە ، پێشتر لە دەروازەی سێماڵکا کاری کردووە و ئێستا لەگەڵ (ش.ب) کار دەکات، خەڵک لە رۆژئاواوە ڕەوانەی باشور دەکات. 

(خ.م.ه) ئەو کەسە خەڵکی زاخۆیە و ئێستا دادوەرە. لەنێو شەبەکەی قاچاخچیەکاندایە.

(س.ه) بەرێوەبەری گومرگی زاخۆیە، ئەو کەسە خەڵک لە باشور رەوانەی تورکیا دەکات.

 (ن.م.ی) ئەو کەسە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل کارمەندە (ج .ف.ه) لە هەمان دەروازە کارمەندە.  ئەو دوو کەسە لە نێو شەبەکەیەکی کۆچبەرکردندا جێدەگرن. 

(ئ.ر.ی) خەڵکی گوندی ئەلیگامێشی رۆژاوایە. لە نوسینگەی PDK-S ی هەولێر کار دەکات و لە ڕۆژائاواوە خەڵک کۆچبەر دەکات.

(ه.ک) ئەندامێکی مەکتەب سیاسی PDK-S یە و خەڵکی گوندی ئەلیگامێشی لەگەل (ش.ب) و نوسینگەی PDK-S  ی هەولێر کار لەسەر کۆچبەرکردنی خەڵک دەکەن.

(ی.ب) ئەندامێکی پارتی یەکێتیە. لە ڕۆژائاوەوە لە ژێر بەرپرسیارێتی سکرتێری ئەو حزبە (ئیبراهیم برۆ) لەگەل (ش.ب) کار دەکات.

 (ئا.ی. س) ئەندامێکی PDK-S یە و خەڵکی گوندی دەلاڤێ کەرایە کە دەکەوێتە باکوری گرکێ لەگێی ڕۆژئاوا.

 ئەو کەسە کار لەسەر ناردنی خەڵک دەکات لە ڕۆژئاوا و ڕادەست بە نوسینگەی ئەنەکەسە و PDK-S  ی هەولێری دەکات .

(م.ش.م.ی.ی) خەڵکی دەربەیسێی ڕۆژئاوای کوردستانە، لەگەل بیرۆی ئەنەکەسە و PDK-S ی هەولێر کار دەکات و لەرێی ئەوانەوە خەڵکە لە رۆژئاواوە دەنێرنە دەرەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085