نوێترین

recent

12/10/2015

بارزانی و وەزیرەکانی گۆڕان کۆدەبنەوە

دوای ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆئەوەی ھەولێر جێبھێڵن، سبەینێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیرەکانی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێم، دوای ئاگادارکردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان دێت لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە چیتر دەوام نەکەن و ھەولێر بەجێ بھێڵن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەناڵی ڕووداوی سەر بەپارتی بڵاویکردونەتەوە، سبەینێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیرەکانی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەکەی نێوان بارزانی و وەزیرەکانی گۆڕاندا چاو بەبڕیارەکەی پارتی بۆ مانەوەی ئەو وەزیرانە لەھەولێرو حکومەتی بنکە فراوان بخشێندرێتەوە.
پێشتر فایەق مستەفا پەرلەمانتاری گۆڕان سوربوونی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی و وەزیرەکانی گۆڕانی بۆ چوونە ھەولێر دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند: ئەوان سورن لەسەرئەوەی سبەینێ بچنە ھەولێر بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانیان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085