هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆكراوه تاكو بگه‌ڕێنه‌وه ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌مه‌به‌ستی مه‌شق پێكردنی سه‌ربازی له‌لایه‌ن زێره‌ڤانیه‌وه له باشوری كوردستانن به‌ڵام ئێستا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا ڕێگا ناده‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌یان.
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كودستانی سوریان به‌ڵام به باڵی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا ناسراون و له‌ئێستا دا پاش ئه‌وه‌ی مه‌شقی ته‌واویان وه‌رگرتوه له‌لایه‌ن كانتۆنه‌كانی سوریاوه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كرێت وهه‌رسێ كانتۆنه‌كه یاسایه‌كیان ده‌ركردوه كه به‌پێی ئه‌و یاسایه دو هێزیان له‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه كردوه.
له به‌رامبه‌ردا نوری بریمۆ وته‌بیژی پارتی له سوریا به ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا پشتگیری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا ده‌كات به‌ڵام په‌یه‌ده ئه‌وانه‌ی ناو هیزی پێشمه‌رگه‌ش خه‌ڵكی سوریان و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه نین وه‌كو ئه‌وانه‌ی په‌یه‌ده.
عبدولكه‌ریم سارۆخان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی جه‌زیره ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن هه‌رسێ كانتۆنی جه‌زیره و عفرین و كۆبانێوه دراوه و هه‌ر هێزێك ده‌یه‌وێت با بڕواته ناو یه‌په‌گه‌وه شه‌ڕ بكات و ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌ك ھێز ڕۆژئاوا بپارێزێت ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌ڕڤانێك یان پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌ڕۆژئاوا بكات با بڕواته ناو ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا وتی ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ڕێگه‌مان داوه هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ڕۆژئاوا ئیتر هه‌ر شتێك ڕوبدات یه‌په‌گه لێی به‌رپرسیاره، وتیشی ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌په‌گه سیاسیه نه‌ك عه‌سكه‌ری ئه‌گینا ئه‌وان پێویستیان به یه‌ك سه‌ربازه به‌ڵام له‌ڕویه‌كی سیاسیه‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن وتی ڕۆژئاوا پێویسته بپارێزرێ ئیتر خه‌ڵك نایه‌وێت چۆڵی بكات به‌ڵام ئه‌و دیكتاتۆریه‌ی په‌یه‌ده كه‌سی تیا نه‌ما.
