دواى ئه‌وه‌ى به بێ به‌شدارى پارتى دیموکراتى کوردستان لایه‌نه سیاسییه‌کان رێککه‌وتنێکیان واژۆ کرد و کورسیه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجهیان دابه‌شکرد، له‌ئێستادا پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ڕِێگه‌ى به‌رپرسى لقى 12 وه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ده‌کات.
فازیل به‌شاره‌تى، به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌مڕۆ له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد: له دابه‌شکردنى پۆسته ئیداریه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ى خواستى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو جێبه‌جێ نه‌کرا به‌ڵکو به گوێره‌ى خواستى چه‌ند لایه‌نێکى دیکه جێبه‌جێکراون.
به‌شاره‌تی، ڕونیشیکرده‌وه ، بڕیاره‌که‌ى یه‌کێتى نشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناگونجێت له گه‌ڵ حکومه‌تى بنکه‌فراوان، بۆیه ڕازیش نابین هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌برى ئێمه بڕیار بدات.
هه‌رله‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیموکراتى کوردستان وتیى :" ئێمه وه‌ک پارتى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ین که لایه‌نه‌کان واژۆان له‌سه‌ر کردووه، بۆیه هه‌تا ئه‌و ڕێککه‌وتنه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و دووباره ڕێککه‌وتنێکى دیکه واژۆنه‌کرێت به‌شدارى حکومه‌تى خۆجێى ناکه‌ین هاوکات."
به‌گوێره‌ى ڕێککه‌وتنى لایه‌نه سیاسیه‌کان له کۆى 25 کورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا یه‌کێتى نیشتیمانى شه‌ش کورسى، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێنج کورسى، لیستى خزمه‌ت حه‌وت کورسى، پارتى دیموکراتى کوردستان سێ کورسى، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى دوو کورسى، لیستى هاوپه‌یمانى یه‌ک کورسى و کاکه‌ییه‌کانیش یه‌ک کورسیان به‌رکه‌وت.