موچەی یەك مانگی خانەنشینی( 3) خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستا دەكاتە 2145000000 ( دوو ملیار و سەد و چل و پینج ملیۆن دینار) تەنها موچەی پەرلەمانتاری خانەنشین بوونە و جگە لەوە جەندین راویژكار بە پلەی جیاواز خانەنشین بوونە لە پەرلەمانی كوردستان موچەیان 4 ملیۆن بەسەرەوەیە.
ئەمە بەراستی كارەساتە ، ئەبێت یاسایەك دەربچێت خانەنشینی پەرلەمانتار لابدات و دوای چوار ساڵی ئەندام پەرلەمانتاری بگەرێتەوە سەر پیشەی پیشوو.
هەر 4 ساڵێك جارێك 111 ئەندام پەرلەمان خانەنشین بێت دەكاتە 721500000 ( حەوسەد و بیست و یەك ملیۆن و پێنسەد هەزار دینار) بۆ هەرمانگێك .
ئەندام پەرلەمان هەیە تەمەنی ناگاتە 33 ساڵی خانەنشین دەبیت. بەڵام فەرمانبەر لە تەمەنی 63 ساڵی دا خانەنشین دەبیێت ، موچەیەكی زۆر كەم.
لەساڵی 1992ەوە تاساڵی 2009 كە دەكاتە سێ خولو 18 ساڵی پەرلەمان، 330 پەرلەمانتاری سەر بەحزبەكانی پارتیو یەكێتیو گۆڕانو كۆمەڵو یەكگرتوو حسكو زەحمەتكێشانو شیوعیو كەمە نەتەوایەتییەكان، خانەنشین بونو مانگانە هەر یەكێكیان شەش ملیۆنو 500 هەزار دینار موچەردەگرن.
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پێكدێت لە 111 كورسی . 4 ساڵ جارێك هەڵبژاردن دەكرێت ، بەڵام لە ساڵی 1992 تاوەكو 2005 یەك هەڵبژاردن كرا ، بەهۆی شەری ناوخۆ لە نێوان ئەو ساڵانە نەكرا.

