نوێترین

recent

01/10/2015

یەکگرتوو: پارتی حساب بۆ 60 % ی دەنگدەرانی كوردستان ناکات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی فەرمین و ناكرێت پارتی حساب بۆ 60 % ی دەنگدەرانی كوردستان نەكات.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندوە:"ئێمە نیگەرانین لەبارەی هەندێك لێدوانی بەرپرسانی پارتی بۆ پڕۆژەی چوار لایەنەكە، چونكە ئەو دوو پاكێجە بە روحیەتی سازان نوسراوەو خواستی سەرجەم لایەنەكانی تێدایە".

وتیشی"ئەوە جێگەی سەرسوڕمانە كەپارتی دەیەوێت تەنیا بۆچونی خۆی بسەپێنێت و حساب بۆ چوار حزب نەكات كە 60 % ی دەنگدەرانی كوردستان دەنگیان پێداون".

سەرۆكی فراكسۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "گەر وەڵامەكانی پارتی نەرێنی بوو لە كۆبونەوەكەی سێ شەممەی داهاتوو، دەبێت چوار حزبەكە هەڵوێستی دیكەیان هەبێت و چی تر ئەوە قبوڵ نەكەن".

یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ، دوو پاكێجیان داوەتە پارتی، كەیەكیان هەڵبژاردنی سەرۆكە لەناو خەڵكەوە كەدەسەڵاتەكانی پرۆتۆكۆلین و ئەوی دیكەیان هەڵبژاردنی سەرۆكە لەناو پەڕلەومانەوە بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە.

بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو نۆیەمین كۆبونەوەی پێنج قۆڵی لە سلێمانی بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوە بچێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085