نوێترین

recent

01/10/2015

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بەتوندی وەلامی چوارلایەنەکە دەداتەوە....

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پێیوایە؛ چوارلایەنەکە کێشەیان دروستکردووە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە؛ دەبێت ھەر خۆشیان چارەسەری بکەن، "چونکە لەبنەڕەتدا کێشە نەبوو ئەوان کردیان بەکێشە".

عەونی ئەوەشی وت:"ئەوکاتەی سەرۆکی ھەرێم وادەکەی کۆتاییھات و داوای لەکۆمسیۆن کرد وادەیەک بۆ ھەڵبژاردن دیاری بکات و ئەویش وتی پێمان ناکرێت، نەدەبوو ئەم کێشە دروستبکرێت، بەڵکو پێویستبوو ھەموو لایەنەکان بەپارتیشەوە قسەیان لەگەڵ کۆمسیۆن بکردایە بۆ ئەوەی بیانزانیایە چەند کاتی پێویستە تا ئامادەکاریی بۆ ھەڵبژاردن بکات".


بەبڕوای ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی، خۆ دنیا خراپ نەدەبوو، ھیچیش نەدەقەوما ئەگەر ئەوەیان بکردایە، "بەڵام ئەوەی چوارلایەنەکە دەیکەن تەنھا گێچەڵکردنەو شەڕی پاراستنی ئەو دەنگانە دەکەن کە بەتڕو تەشخەڵەو بەڵێنی پەمەیی بەدەستیانھێناوە".


عەلی عەونی چوار لایەنەکە بەناڕاست لەگەڵ جەماوەرەکەیان وەسفدەکات و دەڵێت:"ئێستا چوار لایەنەکە دەیانەوێت ئەو قەیرانەی تێیکەوتوون بەناڕاستگۆیی لەگەڵ دەنگدەرانیان بیخەنە ئەستۆی پارتی، بۆیە پارتیش بەرگری لەخۆی دەکات و ئەوەش مافی خۆیەتی".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085