جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات ده‌رفه‌تێكى تر بده‌ن به سه‌ركردایه‌تى سیاسی به ئومێدی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به گشتى.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ
په‌یامێك به‌په‌له له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی-یه‌وه
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌زرى شه‌هیدان
ئه‌مڕۆ عێراق به‌گشتى و كوردستان به تایبه‌تى به بارودۆخێكى ناله‌بار تێده‌په‌ڕێ، سه‌ربارى قه‌یرانه‌كانى (ئابوورى، دارایی و ئه‌منى... هتد) بابه‌تى ته‌نگژه‌ى قه‌ڵادزه‌و هاوشێوه‌كانى هه‌ڕه‌شه له ئه‌من و ئاسایشى وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.
خۆپیشاندان و ئازادى راده‌ربڕین مافی هه‌موو كه‌سێكه‌و پاڵپشتى ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانى توندوتیژی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك متمانه‌یان به‌لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر كه‌م بۆته‌وه، چونكه (3) مانگه مووچه‌یان پێ نه‌دراوه‌و نه‌دارى و هه‌ژارى فشارى بۆ هێناون، به‌ڵام لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م ده‌رفه‌تێكى تر بده‌ن به سه‌ركردایه‌تى سیاسی به ئومێدی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به گشتى. له هه‌مان كاتدا داوا له كه‌سی یه‌كه‌مى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به‌راستى بێته مه‌یدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان، چونكه هه‌موو پۆست و سه‌روه‌ت و سامانى دنیا ناكاته دڵۆپێك خوێنى گه‌نجێك كه له رووداوێكى ئاوا نه‌خوازراو بڕژێت.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانى رێگاى رزگارى گه‌له‌كه‌مان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى

