به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ چه‌وکداری داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کرد و به پێی زانیاریه‌کانیش هه‌رسێ داعشه‌که کوردن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له ناو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان رایگه‌یاند '' به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه سێ چه‌کداری داعش له گوندی سه‌ید خه‌له‌ف له باشوری که‌رکوک خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کرد که هه‌رسێ داعشه‌که کوردن''.
سه‌رچاوه‌که راشیگه‌یاند '' یه‌کێک له چه‌کداره‌کان خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره و دوانه‌که‌ی تریش خه‌ڵكی شارۆچکه‌ی سه‌ید سادقی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن که به چه‌ک و رومانه‌کانیانه‌وه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه کردوه''.
