نوێترین

recent

14/10/2015

یەكگرتوو: عەبادی دەتوانێت بارزانی لەكاربخات

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند بەپێی دەستوور حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بۆی هەیە دەستوەرداتە كێشەكانی هەرێم بۆ چارەسەركردنی ئەو گرژییەی دروستبووەو دەشتوانێت بارزانی لەكاربخات.

موسەننا ئەمین، كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامییە لەئەنجوومەنی نوێنەران، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند "عەبادی باڵاترین دەسەڵاتی هەیە لەعێراقداو هەرێمیش سەر بەو وڵاتەیە، بەپێی دەستوور دەتوانێت دەستوەربداتە، كاروباری هەرێم‌و كێشەكان چارەسەربكات، هەرچەندە ئەوە بەپێی بارودۆخی ئێستا قورسە. 

بەوتەی ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو، لەدۆخی نەگەشتنە ئەنجامی لایەنەكان لەهەرێمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەپێی یاسا دەتوانێت دان بەسەرۆكی ھەرێم نەنێت، داواش لەوڵاتانی دراوسێ بكات، ھیچ مامەڵەیەك لەگەڵ ھەرێمی كوردستان نەكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.

ئەم قسانە لەكاتێكدایە لەئێستادا بەهۆی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كێشە لەنێوان لایەنەكانی هەرێم دروستبووەو ئەو كێشانەش گرژی لێكەوتووەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085