نوێترین

recent

09/06/2025

دارا سێكانیانی،چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاند


 





دارا سێكانیانی،چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاند.

دارا سێكانیانی - پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق:
“پاڵپشتی دەستوری هەیە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران”
بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاڵپشتی دەستوریمان هەیە، چونكە مووچەخۆرانی كوردستان مافی خۆیانە شایستە داراییەكانیان وەربگرن، كێشەكە لێرەدایە كە هەتا ئێستا لایەنی كەمتەرخەم سزا نەدراوە و ئیجرائاتی لەگەڵدا نەكراوە
ناوبراو روونیكردەوە، كە ئەوان لە سەردانی هەفتەی رابردووشیان بۆ لای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، باسی ئەوەیان كردووە كە دەبێت چارەسەرێك بۆ كێشەی مووچە بدۆزرێتەوە، بەڵام سودانی وتویەتی، كە مانگەكانی رابردووش لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مووچەی ناردووە
سەبارەت بەوەی چۆن بە "پاڵپشتی دەستوری" كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، سێكانیانی وتی "لەبەرئەوەی نابێت بە هیچ بیانوویەك دەست بۆ قوت و مووچەی مووچەحۆران ببردرێت، كێ كەمتەرخەمە لە حكومەتی هەرێم یان حكومەتی عێراق، دەبێت ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێت، بەڵام ئەوەی ئێستا وەك ئەوەیە یەكێك كێشەی دروستكردبێت، بەڵام یەكێكی دیكە سزا بدرێت
حكومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایاری رابردوی بۆ هەرێمی كوردستان نەنارد و راشیگەیاندووە كە بەشی هەرێم بۆ مووچەی ئەمساڵ كۆتایی هاتووە، بەڵام حكومەتی هەرێمیش ئەو قسەیە رەتدەكاتەوە، هەر بۆیە فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ وەرگرتنی مووچە، جەژنی قوربانیان بەڕێكرد.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085