

نەبی ئەحسەنی فێركاریو لێكۆڵینەوەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای سنە لەدانیشتنی "هاوفیكری دامەزراوەكانی ژینگەپارێزی كوردستان" لەسنە ئاشكرایكرد "بەشێك لەم بەنداوانە تەنانەت هەڵسەنگاندنی ژینگەپارێزییان بۆ نەكراوە، بەڵام بڕیاری دروست ردنیان دراوە".
نەبی ئەحسەنی، راشیگەیاندووە "بەرنامەڕێژی بۆ سازكردنی ٥٣ بەنداو لەشارەكانی ئەم پارێزگایە قەیرانێكی ژینگەییە".
ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، كە یوسف حوجەت ڕاوێژكاری باڵای ڕێكخراوی پاراستنی ژینگە، لەپەراوێزی كۆڕی بەرپرسانو بەڕێوەبەرانی ژینگە لەتەبرێز رایگەیاندووە "ئێستا ٨٥%ی ئاوی ژێرزەویو سەرزەوییەكانی ئێران كەڵكی لێوەردەگیرێتو ئەگەر ئەم ڕەوتە لەئێراندا پێشی پێنەگیردرێت، تاكو ١٥ ساڵی دیكە، ئێران دەبێتە بیابانێكی بێئاو".