
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ پرسی مووچە و نەوت، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبێت سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە بە بەژداری وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق.ئاماژەی بەوەشکرد، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە و پێویستیشە بگەن بە رەشنوسێک بۆ ئەوەی سبەینێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بیخاتە سەر مێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەکۆی دەنگ پەسەند بکرێت.
چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، رێککەوتنەکە کاتییە و ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و لە یاسایی بودجە پابەندی و مافەکانی هەرێم دادەڕێژرێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت، تا ئێستا هیچ نوسراوێک یان راسپاردەیەکیان پێ نەگەیشتووە بۆ تەمویلی مووچەی مانگی پێنج یان وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی شەش.