نوێترین

recent

03/10/2015

ئایا دەزانیت ئەو دوکەڵە سپیە چی یە؟



    
هەڵۆ ئارام
ئەوەی سەیری ئاسمان بکات و فڕۆکەکە ببینێت بە ئاسمانەوە! دەبینێت کەوا فڕۆکەکان دوکەڵێکی سپی دەکەن، ئەم دوکەڵە لە هەموو کاتێکدا نییە بەڵکو هەندێک جار بە ئەنقەست بڵاوی دەکەنەوە.
ئایا ئەم دوکەڵە چییە و بۆچی بەکار دێت؟

تا ئێستا هیچ وڵاتێک نایەوێت باس لە بوونی ئەم موادە کیمیاویە بکات، کە چییە و بۆچی بڵاوی دەکەنەوە و چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

ئەم مادەیە بە Chemtrails  ناو دەبرێت و مادەی کیمیاویە بۆ گۆڕینی ژینگە.

بۆچوونی زۆر لەسەر ئەم مادەیە هەیە، کە بە هۆی ئەم دوکەڵانەوە جۆرەها نەخۆشی کوشندە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بە ئەنقەست  بڵاودەکرێتەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا چەند کەسێک، کە شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا قسە دەکەن بۆ جۆنگرێسی ئەمریکی  بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنن بە بڵاوکردنەوەی ئەم دوکەڵە، کە چاوەڕوان دەکەن جگە لە مادەی کیمیای نانۆ تەکنەلۆژیش بەکار بهێنرێت و جگە لە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ کاریگەریشی هەیە لەسەر ژینگە و ئاژەڵ  و رووەک، هەروەها وا باس دەکرێت، کە گەرمکردنی زەویش پەیوەندی هەیە بەم دوکەڵە سپیەوە کە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بڵاودەکرێتەوە بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە خەڵکی تێدا دەژی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085