سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ماوه‌ی 48 كاتژمێری داوه‌ته نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی نووسینگه و باره‌گه تایبه‌ته‌كانی كه له‌ناوچه‌ی سه‌وز داگیریانی كردووه، چۆڵ بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه داواكارییه‌كه‌ی عه‌بادی، له چوارچێوه‌ی كارنامه چاكسازییه‌كه‌دا دێت وه‌ك وه‌ڵامێكیشه بۆ یه‌كێك له داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه رۆژانی هه‌ینی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیران به نووسراوێكی فه‌رمی داواكه‌ی ره‌وانه‌ی مالیكی كردووه و گه‌شتووه‌ته نووسینگه‌كه‌ی".
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه، ئه‌و نووسینگه و باره‌گایانه چۆڵ بكات كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت، داگیریانی كردووه.
ئه‌مڕۆ عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه به‌رده‌وامن له چاكسازییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و خه‌رجییه‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، 700 ملیار دیناری بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.

