گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی عه‌ره‌بی بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له باشووری خۆرئاوای پارێزگاكه رازیی بووه، روونیشكرده‌وه، پێكهێنانی ئه‌و هێزه مانای تاكڕه‌وی ناگه‌یه‌نێت له رزگاركردن و پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ئێستادا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری سه‌رۆكی گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: "حكومه‌تی فیدراڵ رازیی بووه له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی عه‌ره‌بی حكومی بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك كه عه‌ره‌بنشینن".
سه‌رۆكی گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتیشی: "پێكهێنانی ئه‌و هێزه مانای تاكڕه‌ویكردن ناگه‌یه‌نێت له رزگاركردن و پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێت"، روونیشكرده‌وه، پێشمه‌رگه قوربانی گه‌وره‌ی له‌پێناو پاراستنی كه‌ركوكدا پێشكه‌ش كردووه.
به وته‌ی جبوری: "تیرۆریستانی داعش، ژێرخانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوكیان خاپور كردووه و جه‌نگ و ماڵوێرانیان له‌و ناوچانه دروستكردووه".
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، توانیان چه‌ندان گوند و ناوچه له باشووری پارێزگای كه‌ركوك له چنگی تیرۆریستانی رێكخراوی داعش رزگار بكه‌ن و ده‌یان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه‌ش بكوژن.