

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان "ئه‌رده‌لان نوره‌دینی" به ئاژانسی ھه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاندوە: تاوه‌کو ئێستا رووداوه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه نه‌بووه وه‌کو نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا، به‌ڵام ره‌نگه ھه‌وڵبدرێت دووبه‌ره‌کی له نێوان کورد دروست بکرێت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا به‌ئاشکرا ھیچ ده‌ستوه‌ردانێک نه‌بووه و ره‌نگه به نه‌ھێنی ھه‌بووبێت.
ئه‌رده‌لان نوره‌دینی گوتی، مه‌حاڵه پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکه رێگه بدات گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان تاوه‌کو خۆیان له‌و ھێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر باره‌گاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سنوری پارێزگای سلێمانی بێ‌تاوان نه‌کات.