نوێترین

recent

30/09/2015

لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم پەکەکە هاتە سەر خەت

لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە زیاتر لە سێ مانگە لە باشوری کوردستان درێژەی هەیە، پەکەکە دێتە سەر خەت، رایدەگەیەنن ئامادەن نێونەگیری بکەن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان بە میدیاکانی پەکەکەی راگەیاند" ئامادەن نێوانگیری لەنێوان حیزبەكانی باشووری كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی دەربڕی".

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، رایدەگەیەنێت" ئەگەر پارتەكانی باشووری كوردستان داوایان لێ بكەن ئامادەن نێوەندگیری و هاوكاربن بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە باشووری كوردستان هەن".

ناوبراو دەڵێت" لە باشووری كوردستان كێشەی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی و هەتا كێشەی سەربازیی هەن، ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەرنەبن مەترسی بۆسەر باشووری دروستدەكەن".

بایک پێیوایە پارتەكانی باشووری كوردستان كێشەی دەسەڵاتداری دەخەنە پێش كێشەی خەڵك، ئەمەش لەلایەن گەلەوە بێ باوەڕیی دروستدەكات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085