سه‌عات چواری ئه‌مشه‌وه‌وه به‌بۆردومانكردنی گونده‌كانی باشور‌و خۆرئاوای شاری كه‌ركوك ده‌ستپێكردوه‌و هێزه‌كانی پێشمره‌گه له‌پێشڕه‌ویدان .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌سه‌عات 04:00 ی ئه‌مشه‌وه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه به‌چڕی گونده‌كانی باشور‌و خۆرئاوای شاری كه‌ركوك بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌داعش گه‌یاندوه.
وتیشی: له‌گوندی سه‌ید خه‌له‌ف بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی گرنگی داعش كراوه‌و پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش له‌كاتی هه‌ڵاتندا سوتێنراون و كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
رونیشكرده‌وه: له‌سه‌عات 06:00 ی سه‌رله‌به‌یانیشه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر ده‌ستیان به‌پێشڕه‌وی كردوه‌و له‌به‌رنامه‌دایه چه‌ندین گوندی تر له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكرێنه‌وه‌و پێشمه‌رگه تاكو كه‌ناره‌كانی قه‌زای حه‌ویجه پێشڕه‌وی بكات .
جه‌ختیكرده‌وه: تاكو ئێستا هیچ زیانێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ به‌رده‌وامه .
