هەموو کەسێک هەوڵدەدات و دەیەوێت ببێتە خاوەنى لەشێکى تەندروست، بەڵام ئەوەى نایزانن ئەوەیە ڕێگاکان لەوە ئاسانترن کە بیرى لێدەکەنەوە، تەنها بە چەند فێڵێکى ئاسان دەبیتە خاوەنى ئەو تەندروستیەى ئارەزووى دەکەیت.
خواردنى ماسى سالمون بە کوڵاوى قژ درێژ دەکاتەوە.
ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەى دەتەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، ٣ ڕۆژ لەسەریەک ڕۆشتن بۆ ساونا وا دەکات هیچ نیکۆتین لە لەشتدا نەمێنێت، بەمەش زۆر بە ئاسانى دەتوانیت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت.
هەمان ئەو گیراوانەى لە دەمتى ڕادەدەیت دەکرێت بەکاریان بهێنیت بۆ لابردنى زیبکەى دەموچاو.
خواردنى جەلى ئازارەکانى قورگئێشە کەمدەکاتەوە.
خواردنى لیمۆ لە بەیانیاندا بە شێوەیەکى یەکجار زۆر کێش دادەبەزێنێت.
هەناسەى قوڵ لەگەڵ بە پێ ڕۆشتندا هەستکردن بە ماندووبوون کەمدەکەنەوە و ماسولکەکان توند دەکەنەوە.
قەبارەى ژەم لە ڕووى دەروونییەوە کار دەکاتە سەر تێربوون، بە شێوەیەک ئەگەر هەمان بڕ خۆراک لە قاپێکى بچوکدا بخۆیت خێراتر هەست بە تێربوون دەکەیت وەک لەوەى ئەو بڕە لە قاپێکى گەورەدا بخۆیت، بەم شێوەیەش دابەزاندنى کێش ئاسانتر دەبێت.

