ئه‌له‌ند منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌و 16 رۆژه له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌ره‌و ئه‌ستنه‌بول هاتووه، دایك‌و باوكی له‌گه‌ڵ نییه، ئه‌و ده‌ڵێت "بێزارم‌و ده‌مه‌وێ بڕۆم له ئه‌وروپا بژیم".ئه‌له‌ند به‌ر له‌وه‌ی كوردستان به‌جێبهێڵێت، قوتابی پۆلی 5ی سه‌ره‌تایی بووه، ئه‌و پێیوایه تا رۆژێك زووتر كوردستان به‌جێبهێڵێت دره‌نگه‌و هیوای به‌و نه‌ماوه ژیانی له‌كوردستان خۆش بێت، چونكه "حكومه‌ت بیر له‌خه‌ڵكی داماوو هه‌ژار ناكاته‌وه‌و حكومه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندو خواپێداوه‌كانه".
ئه‌و كه له‌گه‌ڵ مامی هاتوه، كه ئه‌ویش زگوردیه، زۆرجار كه مامی بێزار ده‌بێ‌و بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان ده‌كات، به‌وپه‌ڕی گوڕ‌و تینه‌وه پێداگری له‌سه‌ر رۆشتن به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌كات و مامی په‌شیمان ده‌كاته‌وه‌و نایه‌ڵێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
مامی ئه‌له‌ند باسله‌وه ده‌كات كه تا ئێستا شه‌ش جار به‌ره‌و بولغاریا رۆشتوون، به‌ڵام ئه‌له‌ند بێزار نه‌بووه، مامی ده‌ڵێت: "ئه‌له‌ند له‌و رۆشتنانه‌دا زۆر چوست‌و چالاك بوو، له‌پێش هه‌مومانه‌وه بوو، ته‌نها قاچاغچییه‌كه پێشی ده‌كه‌وت".
