نوێترین

recent

04/09/2015

بایک: دەبێت ئەردۆغان و داود ئۆغلۆ کۆشەکانیان چۆڵ بکەن

bayik

هاوسەرۆکى کۆنسەى بەرێوەبەرى کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایدەگەیەنێت کە کەس چاوەرێى ئەوە نەبێ کە کورد هەنگاوى پاشەکشە بنێن لە دیموکراسى هەرێمى ، خۆبەرێوەبەرى و ژیانى ئازاد. کورد تا دوایى بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان تێکۆشان دەکەن.  ئەو دەولەت و حکومەتە کورد وەک نەبوو  تەماشا دەکەن. دەشڵێت:” . هیچ کێشەیەک لە نێوان پەکەکە و هەدەپەو هاوسەرۆکانى دا نیە. پەکەکە تەنیا بۆ سەرکەوتنیان تێدەکۆشێ. سەرکەوتنى هەدەپە سەرکەوتنى هەموو گەلەکەمانە.”

هاوسەرۆکى کۆنسەى بەرێوەبەرى کەجەکە جەمیل بایک لە رۆژنامەى ئازادیا وڵات وتارێکى بە سەردێڕى ” بۆ ئەوەى گەل هەڵنەخەڵەتێندرێت ” نوسیوە و ، سەرنجى بۆ سەر زهنیەتى ٤٠ ساڵەى دەوڵەتى تورکیا راکیشاوە ، کە هەمیشە داوایان کردووە چەک دانێن و وەرن رادەست ببن.

جەمیل بایک دەنوسێت:” بەو قسانە دەیانەوێ عەرەبانە لە پێش ئەسپەوە ببەستن ، تا ئەو زهنیەتە نەگۆڕێ ، نە پرسى کورد چارەسەر دەبێ ، نە تورکیا دیموکراتیزە دەبێ. بۆ چارەسەرى پرسى کورد هەنگاوى یەکەمین دەبێ کۆتایى بەو زهنیەتە بێ ، تا دان بە مافى کورد دا نەنرێ کامە پرس چارەسەر دەبێ ؟ کەس چاوەرێى ئەوە نەبێ کە کورد هەنگاوى پاشەکشە بنێن لە دیموکراسى هەرێمى ، خۆبەرێوەبەرى و ژیانى ئازاد. کورد تا دوایى بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان تێکۆشان دەکەن.  ئەو دەولەت و حکومەتە کورد وەک نەبوو  تەماشا دەکەن، دیالۆگ و رێکەوتنى دۆڵمەباخچە نابینێ ، وەک نیە مامەلە لەگەڵ ئەنجامى هەلبژردنى حوزەیران دەکات ،  لە دۆخێکى وادا کورد چى بکات ؟  بێ گومان دەلێن کە خۆى ژیانى ئازاد و دیموکراتیانەى خۆى بونیاد دەنێ.”

بایک ئەو خالانەى کە دەبێ دەوڵەت و حکومەت پێى هەستێ بە بیرى هێنایەوە کە تا ئەو خالانە جێبەجێ نەکرێ و بۆ راى گشتى ئاشکرا نەکرێ ، متمانە بە هیچ شتێک نەکات و وتى:” ئیتر هیچ کەسێک ناتوانێ گەلى کورد و راى گشتى هەلخەتێنێ.لایەنى کوردى بۆ چارەسەرى هەنگاوى پێویستى نیشانداوە ، بەلام ئاکەپە دەڵێ ” تورکیا بەجێ بێڵن و بڕۆن ” پیداگرى لەسەر شەڕ دەکات و هەمیشە دەڵێ ” تا دوایى شەڕ ” بێ گومان لە بەرامبەر ئەو زهنیەتە بەرخودان دەبێ و بەرخۆدان دەکەین. بۆ ئەوەش با هەموو کەسێک خۆ بخاتە جێى ئێمە و خۆى بخاتە جێى کورد، لەبەرئەوەى ئەوە کوردە کە مافى زەوت کراوە ، بەلام دەبێ بزانرێ کە ئەرۆدغان و داودئۆغلوش دەبێ کۆشکەکان چۆڵ بکەن.”

هاوسەرۆکى کۆنسەى بەرێوبەرى کەجەکە جەمیل بایک لە بەشێکى ترى وتارەکەى دا ئاماژە بە دەنگۆکانى سەر پەکەکە و هەدەپە کە دەلێن ” پەکەکە کاریگەرى لەسەر هەدەپە کردووە دەکات و دەنوسێت:”هەوالى وەها راست نین ، دەزانرێ کە بزوتنەوەى ئازادى گەلى کوردى چۆن سەرى هەلدا و ، پێشکەوت. هەدەپە پرۆژەى رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەى ئازادیە بۆ پێکەوە ژیانى گەلان و  نەتەوەى دیموکراتی. هەدەپە بە پێداگرى رێبەر ئاپۆ دامەزرا و پەرەى سەند. کێ داکۆکى لە پرۆژەى هەدەپە کرد ، دیارە کە کێ لە دژى ڕاوەستا و باوەڕى پێنەکرد. ئەوانەى هەدەپەیان پاراست و رێیان کردەوە لەسەر پێشکەوتنى رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەى ئازادیە . بۆ ئەوەش نە رێبەرایەتى ، نە پەکەکە رێ لەسەلاحەدین دەمیرتاش ، فیگەن یوکسەداغ و ئەوانەى تر ناگرێ.  بەپێچەوانەوە  دەیانەوێ زیاتر پێشکەون و بە کاریگەربن. ڕەخنە و پێشنیارێکى هەن بۆ بەرژوەندى ئەوانە. لەبەرئەوەى کە بەرپرسیارێتى مێژووییان لە سەر شانە. قوربانى گرانى ٤٠ سالەى تێکٶشانیان لە پشتە. هیچ کێشەیەک لە نێوان پەکەکە و هەدەپەو هاوسەرۆکانى دا نیە. پەکەکە تەنیا بۆ سەرکەوتنیان تێدەکۆشێ. سەرکەوتنى هەدەپە سەرکەوتنى هەموو گەلەکەمانە.”



from Wllat Net http://ift.tt/1XoBqGH
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085