ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ڕایده‌گه‌یێنێت په‌یوه‌ندى زۆر نزیكیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بارزانى هه‌یه.
داودئۆغڵو له‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سازیکرد، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه وتى" له‌عێراق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بارزانیدا په‌یوه‌ندی زۆر نزیکمان هه‌یه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیداود ئۆغڵۆ ڕایگه‌یاند" هیوادارین رۆژێک بێت و ژینگه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ درووستببێت هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کان بتوانن پێکه‌وه یان وه‌کو دراوسێ بژین".
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا باسی له‌وه‌کرد کورده‌کانی سووریا هاوشێوه‌ی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان، خزم و که‌سی ئه‌وانن و گوتی: "هه‌رچییه‌ک له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌ودا به‌ده‌ستیبهێنن ئه‌وه په‌سه‌ندکراوه و شتێک ده‌بێت که ئێمه پشتیوانی لێده‌که‌ین. هه‌موو سوورییه‌کان، کورده‌کان، نوسه‌یریییه‌کان، عه‌له‌وی، سوننی و مه‌سیحییه‌کان، دراوسێی ئێمه‌ن، خوشک و برای ئێمه‌ن. ئێمه دژی هیچ یه‌کێک له‌وانه نین".
