نوێترین

recent

30/09/2015

چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ٣٠ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

28726.jpg




یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە ٣٠ مانگ زیندانیی بۆ بڕایەوە.
 لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بە سەرۆکایەتی "خەلیل‌زادە"، حوکمی ٣٠ مانگ زیندانیی "پێشەوا ساڵح‌زادە"ي کە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی مەهاباد دەرکرابوو، تەئید کرد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە "چالاکی دژی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران" تاوانبار کراوە.

پێشەوا ساڵح‌زادە بە ٥/٢ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا
پێشەوا ساڵح‌زادە رێکەوتی ٧ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن تیمی عەمەلیاتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٥ ڕۆژ زیندانی بوون لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، مەهاباد و ورمێ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ساڵح‌زادە، دامەزرێنەر و به‌رپرسى NGOی "تیڕۆژ"ی سەردەشت و بەرپرسی ماڵپەڕی "شارۆ"یە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بان کی‌ مون، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی نوێی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیدا بڵاو کردەوە.

بان کی ‌مون لەو ڕاپۆرتەدا باسی لەوە کردووە کە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی‏دا بەردەوام درێژەی هەیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085