بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم نوێترین ژمارەی ئەو کوردانە ئاشکرادەکات کەپەیوەندیان بەداعشەوە کردوە و دەڵێت لەکۆیی ٥٠٠کورد"تەنھا ١٠٠کەسیان لەڕیزەکانی داعش ماونەتەوە و ٢٥٠کەسیان کوژراوە".
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری پەیوەندیەکان لەوەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندوە کە لەسەرەتای داگیرکردنی شاری موسڵ و چەند ناوچەیەکی تری عیراق زیاتر لە ٥٠٠ھاوڵاتی کوردی ھەرێمی کوردستان پەیوەندیان بەگروپی تیرۆرستی داعشەوە کردوە.
نەقشبەندی لەبارەی چارەنوسی گەڕاوەکان بۆ ھەرێم دەڵێت"زیاتر لە ١٠٠ ھاوڵاتی گەڕاونەتەوە ھەرێم و خۆیان ڕادەستی ھێزە ئەمنیەکان کردوە کە ژمارەیەکیان لەدوایی لێکۆڵینەوەکان ئازادکراون و ژمارەیەکی تریان تاکو ئێستا لەلای ھێزە ئەمنیەکان ماونەتەوە".
ئەم زانیاریانەی نەقشبەندی لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ سۆمەریە نیوز ئاشکرایکردوە و ڕاشیگەیاندوە"بەپێی زانیارییەکان تەنھا ١٠٠ھاوڵاتی کورد لەڕیزەکانی داعش ماونەتەوە، لەکۆیی ٢٥٠ کوژراوی کورد لەریزی داعش، ژمارەیەکیان بەھۆی گومان و نەبوونی متمانە پێیان داعش خۆی کوشتووینی
و گولە باران کراون.
مەریوان نەقشبەندی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە نزیکەی ١٠٠چەکداری کوردی ناو داعش بەرەو وڵاتانی باکوری ئەفریقا وەک(میسر و لیبیا) ھەڵھاتوون بەئومێدی گەیشتنیان بەوڵاتانی خۆرئاوا.