
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سنه راده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی داهاتووه زمانی كوردی له خوێندنگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌خوێندرێت.
ره‌شید قوربانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سنه رایگه‌یاند: له كتێبی ئه‌ده‌بی فارسی كه له قۆناغه‌كانی 9 و 10 و 11 ده‌خوێندرێت و به‌شێك بۆ ئه‌ده‌بی كوردی ته‌رخان كراوه كه له‌ساڵی داهاتووه ئه‌ده‌بی كوردی له خوێندنگه‌كانی پارێزگای سنه وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی خوێندن ده‌خوێندرێت.قوربانی راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه بۆ ئه‌م ساڵ ئاماده بكرێت ئه‌وه ئه‌مساڵ ده‌خوێندرێت ئه‌گه‌ر نا ساڵی داهاتوو ئه‌ده‌بی كوردی له خوێندنگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌خوێندرێت.
جێی باسه، به پێی ده‌ستوری ئێران زمانی ره‌سمی وڵات زمانی فارسییه، به‌ڵام به پێی مادده‌ی 15 ده‌ستوور له پاڵ زمانی فارسی زمانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كوردی و توركی ده‌توانرێت پێی به‌خوێندرێت كه تا ئێستا ئه‌و مادده جێبه‌جێ نه‌كراوه.
from Wllat Net http://ift.tt/1PBfeUx
via IFTTT