
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ژیانی سه‌رۆكی ئۆرگوای “خۆسیه مۆخیكا” ئاماده كردووه، كه ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سوود بێت، به‌و پێیه‌ی له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان‌و پانتایی جوگرافیاوه لێكچونێك له‌نێوان ئۆرگوای‌و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی ئۆرگوای “ته‌نها خاوه‌نی ئۆتۆمبیلێکی ڤۆڵكسواگنه”.
نیویۆرك تایمز ده‌نوسێت “خۆسیه مۆخیكا له‌ماڵێكی كۆن‌و په‌ڕپوتی گه‌ڕه‌كی گمۆنتیڤیو ده‌ژی‌و ته‌نها دوو پاسه‌وانیشی هه‌یه، كه به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مۆخیكا نه‌چووه كۆشك‌و ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، به‌و پێیه‌ی وا ئاسوده‌تر‌و سه‌رسوكتره‌و هه‌یبه‌ت‌و شكۆی ده‌سه‌ڵات نایفریوێنێ”.
به‌پێی راپۆرته‌كه بۆ گه‌یشتن به ماڵی ساده‌و ساكاری مۆخیكا، وا پێویست ده‌كات میوان رێگه‌یه‌ك ببڕێت كه سه‌رده‌مێكی زۆره باخی لیمۆیه، كۆی سه‌روه‌ت‌و سامانی خاوه‌ن ئه‌و ماڵه‌ش ته‌نها هه‌زار‌و 800 دۆلاره، ئه‌و به‌خۆی ئوتومبێله ڤۆڵكسواگنه‌كه‌ی ده‌هاوژێ یان زۆرجار هه‌ر لێیناخوڕێ‌و له‌گه‌راجی ماڵه‌وه‌دا رایده‌گرێت، كاتێكیش كه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه كه‌ژاوه‌یه‌ك ئوتومبێلی پاسه‌وان‌و خزمه‌تكار‌و ئه‌و شتانه‌ی به‌دواوه نییه، له‌ژیانیدا بۆینباخ نابه‌ستێ، به‌رله‌وه‌ی بشبێت به‌سه‌رۆك به‌هۆی كاری سیاسیه‌وه خراوه‌ته زیندانه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه مۆخیكا 9%ی موچه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت له‌پێناو پڕۆژه‌ی بنیاتنانی خانوو بۆ هه‌ژاران. ره‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌مۆخیكا سه‌رسام بێت، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی هیچ لێكچونێكیش له‌نێوان مۆخیكا‌و بارزانیدا هه‌بێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1Wzj9WF
via IFTTT