لە قەزای پشدەر دەستبەسەر بڕێکی زۆر ئاوی خواردنەوەی کانزاییدا دەگیرێت کە شیاوی خوارنەوە نەبوون و لە دروستکردنیدا رەچاوی مەرجی تەندروستی نەکرابوو، قایمقامیەتی ئەو قەزایەش داوا لە ھاوڵاتیان دەکات خۆیان لە خواردنەوەی ئەو جۆرە ئاوە بپارێزن.
سەرچاوەیەک لە کارگێڕیی قایمقامیەتی قەزای پشدەر، ریگەیاند:” ئەمڕۆ ١٦ / ٦، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە، دەستبەسەر (٦٥٠) کارتۆن ئاوی کانزاییدا گیرا، کە لەلایەن کۆمپانیای (سیسنە) بەرھەم دەھێنرێت.
وتیشی: ھاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندارەکانمان ئاگادرکردۆتەوە لەھەبوونی ئەو جۆرە ئاوە لە دوکان و کۆگاکاندا ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرین.
from Wllat Net http://ift.tt/1JW1Id4
via IFTTT
