وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو خێزانێك به به‌رد و دار و بلۆك كوڕه 19 ساڵانه‌كه‌ی خۆیان ده‌كوژن.
نه‌قیب جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رايگه‌یاند: ” شه‌وی رابردوو ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌برێته نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌دات” .
وتیشی: “له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دایك و باوك و دوو برای ئه‌و گه‌نجه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌وان ئه‌و گه‌نجه‌یان به به‌رد و دار و بلۆك كوشتووه”.
راشیگه‌یاند: “ئێستاش به‌پێی ماده‌ی 405 سزادانی عیراقی راگیراون”.
وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه زۆربه‌ی شه‌وان به سه‌رخۆشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و بووه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی خانه‌واده‌كه‌ی و دواجار بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بیكوژن”.
from Wllat Net http://ift.tt/1fgvPRg
via IFTTT
