شاندێکی باڵای ھەدەپە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ ھەریەک لە نەوشیروان مستەفا و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2015، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە لە سەلما ئیرماک، سەباحەت تونجەل، زەینەب قارەمان، خەتیب دیجلە و شیلان ئیمنۆغڵۆ پێکھاتبوو، لە سلێمانی لەگەڵ ھەریەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
7ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەدەپە بۆ یەكەمجار وەك پارت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا كرد، لە هەڵبژاردنەكەشدا بە تێپەڕاندنی بەربەستی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی 13% ی دەنگەكان سەركەوتنی بەدەستهێنا، شاندی یەکێتی داوای پاراستنی ئەو سەرکەوتنەیان لە ھەدەپە کردووە، بەپێی میدیاکانی گۆڕانیش نەوشیروان مستەفا بە شاندەکەی ھەدەپەی راگەیاندوو:” بزووتنەوەی گۆڕان ھەموو پشتیوانییەکی سیاسی و دیبلۆماسی ھەدەپە دەکات لەپێناو بەدەستھێنانی مافی کورد لە باکووری کوردستان”.
رۆژی 7ی حوزەیرانی 2015 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، جگە لەوەی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكپارتی) بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵۆ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام بەپێی ئەنجامەکان ھیچ پارتێک ناتوانێت بە تەنیا حکومەت لەو وڵاتە پێکبھێنت.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان 40.87% دەنگەکان و پارتی دیموکراسی گەلان ھەدەپە 13.12%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1HT8MXE
via IFTTT
