نوێترین

recent

17/06/2015

عێراق ئەوپەڕی خۆشحاڵە بەوەی چەک نادرێتە پێشمەرگە

Kongres

 

حکومەتی عێراق بەڕەسمی ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی پیشان دەدات لەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیاریداوە کە راستەوخۆ چەک نەدرێتە پێشمەرگە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەوپەڕی خۆشـحاڵن لە بەرامبەر رەتکردنەوەی پـرۆژە یاسای پـڕچەککردنی راستەوخۆی پـێشمەرگە لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکاوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریکردوە، وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکردوە: جارێـکی دیکە جەخت لە هەڵوێستە نەگۆڕەکەمان دەکەینەوە کە پـێویستە هەمو هێز و لایەنە چەکدارەکانی عێراق، ئەوانەی شەڕی داعش دەکەن لە سوپا و پـۆلیس و حەشدی شەعبی و پـێشـمەرگە و چەکداری هۆزەکان تەنها لەڕێگەی حکومەتی ناوەندیـیەوە بن.

جەختیشیکردوەتەوە لەوەی کە حکومەتی ناوەندی بەرپـرسە لە رێـکخستنی دابەشکردنی چەک بەسەر هەمو بەرەکانی روبەڕوبونەوەی داعش و هەر پـرۆسەسەک ئەنجام بدرێت بۆ پـڕچەککردنی هەر لایەنێک دور لە حکومەتی ناوەندی، ئەوا بە زیانێـکی گەورە دەکەوێتەوە بۆ سەر یەکگرتویی بەرەی عێراقییەکان لە شەڕی دژی تێرۆردا.

هەروەک وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو کە؛ پشـتگیرکردن لە سەروەری عێراق و حکومەتە فیدراڵییەکەی لە لایەن وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانەوە گرنگیـیەکی زۆری دەبێت لە شەڕی رێـکخراوە تێرۆرستییەکان و بەهێزکرنی یەکگرتویی نیشـتیمانی.

ئەو بەیاننامەیە دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەنگی لەسەر پـرۆژە یاسایەک دا کە ئەگەر پەسەند بکرایە ئەوا سەرۆکی ئەمەریکا دەیتوانی فەرمان بدات راستەوخۆ وڵاتەکەی چەک رەوانەی هێزەکانی پێشـمەرگە بکرێت، بەڵام لە کۆی (100) ئەندامەکەی ئەنجومەنی پیران تەنها

(54) سیناتۆر پـشـتیوانیان لێکرد، بەمەش پـرۆژەکە پەسەند نەکرا، چونکە بەپـێی یاساکانی کۆنگرێس دەبوایە بە لایەنی کەم (60) سیناتۆر بە بەڵی دەنگیان بدایە تا پرۆژەکە ببێتە یاسا.

ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە ساڵێکە هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سەنگەری روبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعشدایە و تاکە هێزە تائێستا پاشەکشەی نەکردوە و بەپێچەوانەوە دەیان کیلۆمەتری خاکی کوردستانی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەرهێناوە و بەردەوامیش لە پێشڕەویدایە بۆ پاککردنەوەی  ناوچەکان لە چەکدارانی داعش.

وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پشتیوانی هێزی پێشمەرگە دەکەن و شایەتی بۆ سەرکەوتنەکانی دەدەن و بەڵێن دەدەن لەڕێی حکومەتی ناوەندەوە چەک و کەرەستەی سەربازیان بۆ رەوانە بکەن.



from Wllat Net http://ift.tt/1GYPYY4
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085