نوێترین

recent

17/06/2015

شاندى هەدەپە لەگەڵ مام جەلال کۆبووەوە

 

 

شاندێکى پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە بەمەبەستى سوپاسگوزارى و ستایشى پشتیوانییەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان یەنەکە و بزووتنەوەى گۆران سەردانى بۆ هەڵبژاردنەکانى تورکیا و باکوور کوردستان ، سەردانى هەریەک لە نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆران و مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشانى کوردستانیان کرد، شاندەکە پاشانیش لەگەڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێراق و سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆبوونەوە.

شاندەکە سەرلەبەیانى ئەمرۆ کاتژمێر کاتژمێر 10 لە مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەى گۆران لە سلێمانى لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆران کۆبوونەوە و ستایشى هەڵوێستى بزووتنەوەى گۆرانیان کرد بۆ پشتیوانى لە هەڵبژاردنەکانى 7ى حوزەیرانى ئەمساڵ  لەتورکیا کە هەدەپە توانى 81 کورسى پەرلەمانى تورکیا بەدەستبهێنێت.

هەروەها شاندەکە دواى کۆبوونەوە لەگەڵ گۆران سەردانى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستانیان کرد و لەلایەن ئەندامانى مەکتەبى سیاسى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، قادر حەمەجان و سەعدى ئەحمەد پیرەوە پێشوازییەکى گەرمیان لێکرا. دوا بەدواى ئەمەش شاندەکە سەردانى ماڵى  جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێراق و سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستانیان کرد و کۆبوونەوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1N2uMzp
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085