سبەینێ ئاسمانی بەشێک لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پێدەچێت لە شاری دھۆکیش نمە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاندووە کە بەھۆی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزیی ساڵانە، چوارشەممە ئاسمانی ھەریەک لە شارەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکوک ساماڵ دەبێت و لە دھۆکیش سەرەتا پەڵە ھەور دەبێت و دواتر بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی نمەبارانیش دەکرێت.
ھەروەک ئاڕاستەی “با” بەرەو باکوری خۆرھەڵات دەبێت و خێرایی “با”ش لە شاری ھەولێر و دھۆک ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت و لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوکیش لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.
from Wllat Net http://ift.tt/1Gc1M2G
via IFTTT
