سایتی خه‌ندان له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ده‌فرۆشرێت‌و كۆمپانیایه‌كیش له‌شاری هه‌ولێر نزیكترین لایه‌نه بۆ كڕینی
سایتی شار پرێس ئەوەی بڵاوكردۆتەوە بەپێی چەند زانیاریەك كەدەستی كەوتوە، به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریداوه سایتی خه‌ندان بفرۆشرێت، دیارترین كڕیاریش كۆمپانیایه‌كه له‌شاری هه‌ولێر به‌هاوبه‌شی دوو راگه‌یاندكاری تۆڕی میدیایی رووداو.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه زانیوییەتی فرۆشتنی سایته‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه، له‌چه‌ند لایه‌كیشه‌وه داواكاری كڕینی سایته‌كه پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌ران‌و سه‌رپه‌رشتیارانی كراوه، به‌ڵام كڕیاری هه‌ره سه‌ره‌كی كۆمپانیایه‌كه له‌شاری هه‌ولێرو هه‌وڵه‌كانی فرۆشتنی له‌قۆناغی كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دوو راگه‌یاندكاری تۆڕی میدیایی رووداو به‌هاوبه‌شی كۆمپانیایه‌كه سه‌رقاڵی كڕینی سایته‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر بڕه پاره‌ی كۆتایی رێكنه‌كه‌وتوون.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان شارپرێس په‌یوه‌ندیكرد به‌زیاد له‌به‌رپرسێكی ده‌زگاكه‌وه، به‌ڵام به‌هۆكاری جیاواز هیچ كامیان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
خه‌ندان له‌رووی ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ره‌وه یه‌كه‌مین سایتی كوردییه‌و په‌یجه‌كه‌شیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار لایكی هه‌یه، به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌ندارییەتی ده‌كات.
from Wllat Net http://ift.tt/1KKzLXg
via IFTTT
