دوای ئەوەی فێرخوازێک لەکاتی تاقیکردنەوەی پراکتیکی بۆ دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەرناچێت، بەچەقۆ ھێرش دەکاتە سەر ئەفسەرەکەی ھاتووچۆ.
بەگوێرەی ئەو زانیاریەكان، ئەمرۆ لەشاری سلێمانی دوای ئەوەی فێرخوازێک لەتاقیرکردنەوەی پراکتیکی بۆ دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا(ترایی) دەرناچێت، بەچەقۆ ھێرش دەکاتە سەر ئەو ئەفسەرەی ھاتووچۆ کەتاقیکردنەوەکەی پێکردووە.
ھەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە دوای ڕووداوەکە ئەفسەرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ھاوکات د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو ھەواڵەی پشتڕاستکردەوەو وتی:”ئەفسەرەکە پلەی نەقیبەو یەک چەقۆی لێدراوەو لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکدایەو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1Qn394k
via IFTTT
