وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم بڕی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و کەرکوک لەرێگەی سۆمۆوە بۆ مانگی ئایار ئاشکرا دەکات.
لەراگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە کە ھەرێمی کوردستان مانگی رابردوو بڕی ٥٧٧٦٢١ بەرمیل نەوتی لەڕێگەی بۆری نیشتمانییەوە ھەناردەی بەندەری جەیھانی تورکیا کردووە بەمەبەستی فرۆشتنی لە بازاڕەکانی جەیھاندا.
لەئێستادا حکومەتی ھەرێم چاوەڕوانی وەزارەتی نەوتی عیراق دەکات بۆ ئەوەی پشکی ھەرێم لە ھەناردەی نەوتی مانگی رابردوو رەوانە بکات، چاەوەڕوانیش دەکرێت بڕی ئەو پارەیەی کە بەغدا رەوانەی دەکات، لەو بڕە زیاتر بێت کە بۆ مانگی نیسان رەوانەی بانکی ناوەندی ھەولێر کرا.
from Wllat Net http://ift.tt/1KKto6o
via IFTTT
